خامنەیی داوا لە سەرکردە سەربازییەکان دەکات تا ئەوپەڕی ئامادە بن

ڕێبه‌ری كۆماریی ئیسلامیی ئێران داوا له سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات تا ئه‌وپه‌ڕ ئاماده و وریا بن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرش و دوژمنایه‌تییه‌كی ده‌ره‌كی.
یه‌كشه‌ممه، 13ـی نیسانی 2025، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماریی ئیسلامیی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران داوای لێ كردوون و به پێویستی زانیوه تا ئه‌وپه‌ڕ ئاماده و وریا و چاوكراوه بن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و دوژمنایه‌تییه‌كی ده‌ره‌كی.
عه‌لی خامنه‌یی هه‌روه‌ها گوتووشیه‌تی، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، پشتێنه و په‌رژینێكی قایمن و په‌ناگه و جێی ئومێدی گه‌لی ئێرانن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژی و دوژمنایه‌تییه‌ك.
ڕێبه‌ری كۆماریی ئیسلامیی ئێران هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ندێك بۆشایی و كه‌موكووڕی له هه‌ندێك له بواره‌كاندا له‌وانه‌یش ئابووری هه‌یه و پێویسته ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م كه‌رته نه‌مێنن. به پێویستیشی زانیوه، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هێزی ڕه‌ق و نه‌رم سوپا و ده‌وڵه‌ت له ئاماده‌باشیدا بن.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماریی ئیسلامیی ئێران سوپای وڵاته‌كه‌ی ڕاسپاردووه تا ئه‌وپه‌ڕ له ئاماده‌باشیدا بن.
شه‌ممه، 12ـی نیسانی 2025، دانوستانی شاندی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەسقەتیی پایتەختی عوممان بەڕێوە چوو.
عراقچی دوای کۆبوونەوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیبووی: کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ویتکۆف، لە کەشێکی ئەرێنی و ڕێزگرتن لەگەڵ یەکتر بەڕێوە چوو؛ ئاماژەشی داوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر بنەمای هەماهەنگی زیاتر، دیدگای ئێرانی لەبارەی کێشەکان بە ڕوونی خستەڕوو.
دووپاتیشی کردبووەوە، ئەمەریکا و ئێران بڕیاریان دا، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ جاری دووەم کۆببنەوە.