کرێملن: پوتین و تره‌مپ زوو یان دره‌نگ كۆ ده‌بنه‌وه و ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركێكی زۆر قورسه و پێویستی به هه‌وڵێكی جیددی دپلۆماتی و هه‌وڵه‌كانی دیكه هه‌یه.
یه‌كشه‌ممه، 13ـی نیسانی 2025، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا به كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی زۆر باش پێش ده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له ڕابردوودا زیانی گه‌وره‌یان پێ گه‌یشتووه.
دیمیتری پیسکۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه ده‌چن، به‌ڵام دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه سه‌رله‌نوێ، ئه‌ركێكی قورسه و پێویستی به هه‌وڵی دیپلۆماتی و هه‌وڵه‌كانی دیكه هه‌یه.
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زوو یا دره‌نگ به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وامن.
هەینی، 11ـی نیسانی 2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە سەنت پیتەرسبورگ پێشوازیی لە سیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ڕووسیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ تایبەتە بە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا و گەیاندنی پەیامی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕووسیا بۆ ئەوەی پەلە لە ڕاگرتنی شەڕی سێ ساڵە بکەن.
هەروەها باسیان لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆکی ڕووسیا و ئەمەریکاش کردبوو.
لای خۆشیەوە، دیمتری پیسکۆڤ ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەکەی پوتین و ویتیکۆف، ئەگەری هەیە سەرۆکی ڕووسیا و ئەمەریکا به تەلەفۆنی قسه بكه‌ن.