عێراق.. دیارترین بڕگەکانی ڕەشنووسی یاسای نوێی جگەرە ئاشکرا کرا

سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به گرنگترین بڕگه‌كانی ڕه‌شنووسی یاسای نوێی جگەرە ده‌كات و ده‌ڵێت، یاساكه هاورده و كێشانی جگه له عێراق ڕێك ده‌خات.
یه‌كشه‌ممه، 13ـی نیسانی 2025، ماجید شنگالی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراق دیارترین بڕگه‌كانی ڕه‌شنووسی یاسای جگه‌ره‌ی ئاشكرا كرد و جەختی کردەوە، یاساکە هاوردە و جگه‌ره‌كێشان ڕێک دەخات و دەستبەجێ سزا بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنێت.
ماجید شنگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاساکە جگەرەکێشان و نێرگەلە و جگه‌ره و نێرگه‌له‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤه‌یپ) لەناو دامودەزگاکانی حکومەت قەدەغە دەکات و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات، به بڕی 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
شنگالی باسی له‌وه‌ش كرد، ماددەیەک لە یاساکەدا هه‌یه کە داوا دەکات هەموو بەرهەمە هاوردەکراوەکانی جگەرە و تووتن بە ئەلیکترۆنیشەوە ستیكه‌ریان لەسەر بدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی بە شێوەیەکی یاسایی هاوردە دەکرێن و هەروەها باجی فرۆشتنیان بەسەردا سەپێنراوە.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه، یاساکە بەکارهێنانی جگه ڕێک دەخات و باجی لەسەر دەدرێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو باجەی ئێستا لەسەر جگەرەی هاوردەکراو هه‌یه، سفرە."
ماجید شنگالی گوتووشیه‌تی، یاساكه ڕێگه له كێشانی نێرگه‌له ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه، هه‌روه‌ها نابێت له شوێنه گشتییه‌كان بكێشرێت، هاوكات نابێت پیاوان و ئافره‌تان له نزیك منداڵان بیكێشن.