هەڵبژاردنی فینلاند بە ژمارە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13-04-2025، لە فینلاند هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانی و ئەنجوومەنی ناوچەكان بەڕێوە دەچێت، بەهۆی سەقامگیریی دۆخی سیاسی و پێشکەوتوویی وڵاتەکە لە پرۆسەی دیموکراسیدا، فینلاند دڵخۆشترین وڵاتی جیهانە و لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا نۆ کورد خۆیان بەربژێر کردووە، لەو نۆ بەربژێرە، هەشتیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.