ساسان عەونی: هەمانگیی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ناوەندەکانی زانکۆ ئاستی خزمەتگوزارییەکان پێش دەخات

دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە بەیەکەوە بەستانەوەی کاروباری خزمەتگوزاری بە کاروباری زاسنتی، لەو کۆنفرانسە زانستیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین و سەرۆکایەتیی زانکۆی تیشک دەیکات.
ئەو وەزیرە دەڵێت: سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە هەموو فەرمانگەکانییەوە، وەکو دەزگایەکی خزمەتگوزاری ڕۆژانە لە کۆمەڵێک سێکتەری جۆراو جۆری پەیوەندیی بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە و خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتییان دەکات، کاروباری هاووڵاتییان بە بەردەوامی ڕایی دەکات.
دەشڵێت: ڕۆژانە سەرۆکایەتیی شارەوانی ڕووبەڕووی چەندان گرفت دەبێتەوە، لە دابین کردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە ڕەنگە ماوەیان کەم بێت، تا بتوانن بیر لە بابەتی دیکە بکەنەوە.
باسی لەوەش کرد، لە هەنگاوێکی نوێدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ماوەی چەند مانگێکە بیریان لەوە کردەوە تا هەولێر و دەوروبەری هاوتا لەگەڵ پایتەختە پێشکەوتووەکانی دەوروبەرمان، بتوانێت لە ڕیگەی چارەی زانستییانەوە چارەی كێشەکان لە دیدگایەکی تازە بۆ خزمەتکردن و بەرەوپێشچوون و بەردەوامی، دابڕێژێت.
ساسان عەونی ڕاشیگەیاند "هەمانگیی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، لەگەڵ ناوەندەکانی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان، بۆ چارە کردنی پرس و گرفت و کێشەکان و دۆزینەوەی چارەی کارا و کاریگەر، بۆ ئەو خزمەتگوزارییانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وا دەکات ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرەو پێشەوە بچێت، تێیدا تێچوو و ماوەکەی کەم بکاتەوە.