لەتیف ڕەشید: به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه هه‌نگاوێكی مێژووییه
سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه به هه‌نگاوێكی مێژوویی ناو ده‌بات.
دووشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2025، له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پیرۆزبایی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی له خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند، په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه به هه‌نگاوێكی مێژووییه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتووشیه‌تی، ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و وه‌فا به‌رانبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان كه له قێزه‌ونترین تاوانی مێژووی هاوچه‌رخدا بوونه قوربانی. ده‌شڵێت، ئه‌م هه‌نگاوه داننانه به ئازاره‌كانی شاره‌كه كه بووه‌ته هێمای نه‌مری مرۆڤایه‌تیی له ویژدانی عێراق و جیهاندا.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.
له‌م باره‌وه، شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ـی گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە، هەموو ڕاگەیاندراوەکان دەربارەی یادی ئەنفالمان نەخوێندەوە، تەنیا بۆ ئەوەی کێشە و بیانوو دروست نەبێت.
گوتیشی: پارێزگای هەڵەبجە وەک هەر 18 پارێزگای دیکە هەڵەبجە سوودمەند دەبێت لە سەرجەم مافەکان کە حکوومەتی عێراق هەیەتی بەرانبەر پارێزگاکان.
هاوکات سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ کوردستان24 گوتی: پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەم بەبۆنەی بوونی هەڵەبجە بە 19 هەمین پارێزگای عێراق، چونکە وەک یەکەم کەس بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی پێشنیازکرد لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە، هاوکات پیرۆزبایی لە تاک بە تاکی خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە و خەڵکی هەڵەبجە دەکەم
دووشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كانی كرد بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژه‌یاساكه و تێپه‌ڕاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كان ئاسته‌نگیان دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه تێنه‌په‌ڕێندرێت، به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا ئه‌و ئاسته‌نگانه هه‌ڵبگرن، به‌تایبه‌ت كه هه‌وڵ ده‌درا به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بكرێته یه‌ك پاكێج.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی كرده‌وه، پاساوی هه‌ندێك له فراكسیۆنه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاستی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه یه‌ك ناگرێته‌وه، چونكه بابه‌تی هه‌ڵه‌بجه بابه‌تێكی مه‌عنه‌وییه و په‌سندكردنی پرۆژه‌یاساكه كه‌مترین وه‌فایه به‌رانبه‌ر به قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه.