عەممار حەکیم: به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه باشترین ڕێزلێنانه بۆ ئه‌و شاره خۆشه‌ویست و ئارامگره

سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی به بۆنه‌ی په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه باشترین ڕێزلێنانه بۆ ئه‌و شاره خۆشه‌ویست و ئارامگره.
دووشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2025، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وه‌كوو پارێزگایه‌كی نوێی عێراق باشترین ڕێزلێنانه بۆی و له ڕووی هه‌لی كار، توانای ئابووری و نوێنه‌رایه‌تیی سیاسیی فراوانان له بڕیاری عێراقدا، ده‌رفه‌تی باش ده‌ڕه‌خسێنێت.
عه‌ممار حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئەو بڕیارەی په‌رله‌مانی عێراق بەرز دەنرخێنن و لە هەمان كاتدا داوا دەكەن دادپەروەری بۆ هەموو پارێزگاكان هەبێت و دەسەڵاتی زیاتریان پێ بدرێت بۆ بەڕێوەبردنی كاروباره‌كانیان كه دەبێتە یارمەتیدەر بۆ ئەوەی ئەركەكانی سەر حكوومەتی ناوەندی سووك بكات.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.
له‌م باره‌وه، شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ـی گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە، هەموو ڕاگەیاندراوەکان دەربارەی یادی ئەنفالمان نەخوێندەوە، تەنیا بۆ ئەوەی کێشە و بیانوو دروست نەبێت.
گوتیشی: پارێزگای هەڵەبجە وەک هەر 18 پارێزگای دیکە هەڵەبجە سوودمەند دەبێت لە سەرجەم مافەکان کە حکوومەتی عێراق هەیەتی بەرانبەر پارێزگاکان.
هاوکات سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ کوردستان24 گوتی: پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەم بەبۆنەی بوونی هەڵەبجە بە 19 ـەمین پارێزگای عێراق، چونکە وەک یەکەم کەس بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی پێشنیازکرد لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە، هاوکات پیرۆزبایی لە تاک بە تاکی خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە و خەڵکی هەڵەبجە دەکەم
دووشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كانی كرد بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژه‌یاساكه و تێپه‌ڕاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كان ئاسته‌نگیان دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه تێنه‌په‌ڕێندرێت، به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا ئه‌و ئاسته‌نگانه هه‌ڵبگرن، به‌تایبه‌ت كه هه‌وڵ ده‌درا به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بكرێته یه‌ك پاكێج.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی كرده‌وه، پاساوی هه‌ندێك له فراكسیۆنه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاستی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه یه‌ك ناگرێته‌وه، چونكه بابه‌تی هه‌ڵه‌بجه بابه‌تێكی مه‌عنه‌وییه و په‌سندكردنی پرۆژه‌یاساكه كه‌مترین وه‌فایه به‌رانبه‌ر به قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه.