هەولێر.. گفتوگۆ لەبارەی کێشە تەکنیکییەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ده‌كرێت

بڕیار وایە سبەی سێشەممە15ـی نیسانی 2025،  تا 4ـی ئایاری 2025، دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە و لایەنە سیاسیەکان و هاوپەیمانی و لیستەکان دەبێت لە بەغدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن. 

دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، مەروان محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی گوت: سبەی دەرگای تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و دەبێت لایەنەکان لە  نووسینگەی نیشتیمانیی لە بەغدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

لەبارەی تۆمارکردنی کاندیدی سەربەخۆ گوتیشی، ئەم پرۆسەیە هێشتا وادەکەی دیاری نەکراوە لەگەڵ وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدان دەست بە تۆمارکردنی کاندیدانی سەربەخۆش دەکرێت.

لەبارەی ئامادەکاریەکان، باسی لەوە کرد، لە رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیەوە تا رۆژی پێنجشەممە سەرجەم بریکارەکان و بەشێک لە بەرپرسانی باڵای کۆمسیۆن، نووسینگەکانی هەر 18 پارێزگاکەی کۆمسیۆن هاتوونەتە هەولێر و گفتوگۆ لەبارەی کێشە تەکنیکییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان دەکرێت ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی کۆمیسیۆنە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment