دڵشاد شەهاب: نەخشەڕێگەیەکی تۆکمە بۆ کابینەی نوێ دادەنێین

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر نزیکن لە ڕێککەوتن.
دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: نەخشەڕێگەیەکی تۆکمە بۆ کابینەی نوێ دادەنێین، دەمانەوێت حکوومەتێک دروست بکەین لە چاوەڕوانی هاووڵاتییاندا بێت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتیشی: یەکێک لە پێوەرەکانی پێکهینانی ئەم حکوومەتە دەنگی هاووڵاتییانە و دەبێت ڕێز لە دەنگیان بگیرێت.
لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی دڵشاد شەهاب، جەختی لەوە کردەوە، "لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر نزیکین لە ڕێککەوتن".
بڕیارە سبەی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، شاندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە، وەک بەرپرسانی هەردوو حزب باسی دەکەن زۆر نزیکن لە پێکهێنانی کابینەی نوێ.