عێراق.. بەهۆی خۆڵبارینەوە 2750 کەس براونەتە نەخۆشخانەکان

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگای میسان بڵاوی کردەوە، خۆڵبارینی عێراق بووە هۆی تێکچوونی باری تەندروستیی دوو هەزار و 750 کەس زۆرترین حاڵەتەکانیش لە باشووری عێراق بووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند " لە پارێزگای میسان  656 کەس باری تەندروستییان تێک چووە و بەسەر 12 نەخۆشخانە و ژووری فریاکەوتن دابەشکراون لە سەرانسەری پارێزگاکەدا.

بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان لە پێنج پارێزگا تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی تەنگەنەفەسی  و تێکچوونی باری تەندروستییان  تۆمار کردووە، کە 749 حاڵەت لە بەسرە، 700 لە موسەننا، 322 لە دیوانییە، 174 لە زیقار، 150 لە نەجەف.

بەهۆی بەردەوامیی خۆڵبارین لە بەشێک لە شارەکانی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە تەنگە نەفەسی بەردەوام بەرز بێتەوە.

عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی، هاووڵاتیانی ئاگادار کردەوە کە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، تاکوو خۆڵبارینەکە کەم دەبێتەوە.

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل