سەرۆکی مەهەپە داوا دەکات دادگا بڕیار لەسەر دۆسییەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بدات

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، داوا دەکات دادگای تورکیا سەرجەم کاروبارەکانی پرۆسەی دادگاییکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ئیستانبوڵ تەواو بکات و بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسییەکەی بدات.

سەرۆکی مەهەپە، ئاماژەی بەوەش کردووە، جەهەپە دەیەوێت لەڕێگەی بەکارهێنانی شەقام و بایکۆتەوە، یاخیبوونی ناوخۆیی و گرژیی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست بکات، هەروەها هۆشداریش بە جەهەپە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، نە جەهەپە و نە سەنگەری داگیرکاری "کە جەهەپە بەڕێوەدەبەن" ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن.

دەوڵەت باخچەلی، ڕەخنەی توندی لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە دەگرێت و دەڵێت، "ئۆزەل کۆنترۆڵی خۆی لەدەست داوە و هیچ بەهایەک بۆ شکۆی سیاسی خۆی دانانێت."

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 23-03-2025، دەیەمین دادگەی تاوانەکانی ئیستانبوڵ لە چاغڵایان، بە تۆمەتەکانی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی تاوان، بەرتیلدان و وەرگرتن، دەستوەردان لە تەندەرەکانی دامەزراوە گشتییەکان و گەندەڵی دارایی، بڕیاری بەندکردنی بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ دەرکرد. 

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment