سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکات

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی کرد.
سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان، پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان کرد، هیوای خۆشی و ئارامییان بۆ دەخوازێت.
سەرۆک بارزانی بەم بۆنەیەوە، هیواخوازە کۆتایی بە خەم، ئازار، و ئاوارەیی و نەهامەتییەکانی سەر کوردانی ئێزدی بێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
ب ناڤێ خودێ یێ مەزن و دلوڤان
ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا سەرێ سالا ئێزیدیان، پیرۆزباهییەكا گەرم ل هەمی خوشك و برایێن ئێزیدی ل كوردستانێ و جیهانێ دكەم و هیڤیا خۆشی و ئارامییێ بۆ وان دخوازم.
هەر ب ڤێ هەلكەفتێ هیڤیخوازم دووماهی ب ژان و ئاوارەیی و وان نەهامەتیا بھێت كۆ ژلایێ تیرۆرست و نەحەزێن گەلێ مە ب سەر وان دا هاتیە سەپاندن و خوشك و برایێن ئێزیدی ب سەربەستی و ئازادی بزڤرنە لـ سەر جھـ و وارێ خوە و بۆ ڤێ چەندێ پێدڤیە هەمی لایەك هەڤكار بن كو کوردێن ئێزدی بخۆ بڕیارێ ل سەر چارەنڤیس و پاشەڕوژا خۆ بدەن و ماف و كەلتوور و نەریتێت وان بهێنە پاراستن و برینێت وان بهێنە سارێژ كرن.
هیڤیدارم هەمی جەژن و هەلکەفتێن هەوە ب شادی و ئارامی دەرباز ببن و هیڤیا ساڵەكا پڕ خێر و بەرەكەت و بمینن د خێر و خۆشیاندا.
مسعود بارزانی
15ـی نیسانا 2025