لە دەروازەی پێشابوور ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی کوردانی رۆژئاوا دەکرێت

به‌ هۆی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گیریان خواردبوو

K24 – دهۆك:

هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ ده‌روازه‌ی پێشابوور به‌ هۆی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گیریان خواردبوو، كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.

شەوکەت بەربەهاری، بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکوو ئاسانکارییەک بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان کە ئیقامەی هەرێمی کوردستانیان هەیە و لەبەر پەتای کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان گیریان خواردووە، دەتوانن بگەڕێنەوەی هەرێمی کوردستان". 

بەربەهاری شێوازی گەڕانەوەی خاوەن ئیقامەکان روونیکرده‌وه‌ و گوتی: "کوردانی رۆژئاوای کوردستان، کە ئیقامەی هەرێمی کوردستانیان هەیە و نیشتەجێی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانین، دەتوانن لە رۆژانی دووشەممە و چوار شەممە لە دەروازەی پێشابوورەوە بگەڕێنەوە هەرێم".

هەروەها دیاریکرد، کە "لەبەر نزیکبوونی هاتنی جەژنی قوربان، لە رۆژی پێنج شەممە 30ی ئەم مانگەش خاوەن ئیقامەکان لە نیشتەجێبووانی هەولێر و سلێمانی، دەتوانن بێنەوە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە".

بەڕێوبەری دەروازەی پێشابوور سەبارەت بە کوردانی رۆژئاوای کوردستان، کە ئیقامەی هەرێمی کوردستانیان هەیە و نیشتەجێی پارێزگای دهۆکن، گوتی: "ئەوان دەتوانن لە رۆژانی یەک شەممە و سێ شەممە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان".

لەدواییدا، بەربەهاری راشیگەیاند، "لەبەر رێکارەکانی تەندروستی و  پشکنینەکان، ئەوان رۆژانە تەنیا دەتوانن 250 کەس داخڵی هەرێمی کوردستان بکەن".