ئەمەریکا 30 هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگاکانی یەمەن

میدیای حووسییەکان ڕایانگەیاند، درەنگانی شەوی سێشەممە،ئەمەریکا 30 هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگاکانی سەعدە، عەمران، حودەیدە، بەیزا، زەمار.
لە پارێزگای سەعدە 13 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ئیدارەی سالم لەگەڵ کیتاف و بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە، هاوکات هێرشەکانی ئەمەریکا شارە دێی حەرف سوفیان لە عەمران بۆمباران کردووە.
هەروەها لە پارێزگای حودەیدە، زیاتر لە 15 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر دوورگەی کامەران و لە بەیزا شارۆچکەی زەهرای بۆمباران کردووە، هاوکات هێرشەکان شارەدێی مەفیعە عەنس و پارێزگای زماریشی گرتەوە و تاکوو ئێستا زیانەکانیش نەزانراوە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر حووسییەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە دەورووبەری سەنعا نزیکەی حەوت کەس کوژراون و 29 کەسی دیکەش بریندارن.