دۆخی غه‌ززه دژوارە و ده‌روازه‌كانیش داخراون

له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و داخرانی ده‌روازه بازرگانییه‌كانی ئه‌و كه‌رته، دۆخێكی كاره‌ساتبار رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی غه‌ززه بووه‌ته‌وه، هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك نه‌ماوه، ته‌نیا له هه‌ندێك ته‌كیه‌ی كه‌م نه‌بێت، ڕۆژانه ژه‌مه خۆراكێكی کەم بۆ هه‌زاران كه‌س ئاماده ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بەرەو لاوازی دەڕوات، چونكه ژێرخانی ئه‌و ته‌كیانه‌ش خه‌ریكه كۆتایی دێت.
ڕامی موحته‌سیب، ئاواره بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئه‌م خه‌ڵكه برسییه، بۆیه ڕوویان له ته‌كیه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بخۆن، ئه‌وه‌ی نه‌یەته ئه‌و ته‌كیه‌ش هیچ ناخوات، نه بازاڕ و نه له هیچ شوێنێكی دیكه هیچیان ده‌ست ناكه‌وێت، دۆخی خه‌ڵك زۆر له‌وه سه‌ختتره كه پێشبینی ده‌كرێت."
وه‌فا غه‌لبان، ئاواره دەڵێت: ئێمه هاتوینه‌ته ته‌كیکه، چونكه برسیین، ئه‌مڕۆش لێرە خواردن هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش كۆتایی هات، ناچارین هیچ نەخۆین و برسیبین، دۆخی غه‌ززه زۆر سه‌خته و ده‌روازه‌كانیش به‌ته‌واوی داخراون.
موعته‌سه‌م ئه‌بو هیلال، ئاواره‌ش دەڵێت: خه‌ڵكی غه‌ززه له برسێتیدایه، خه‌ریكه له‌برسان ده‌مرین، تانكه‌ری ئاو دێت به‌شی خه‌ڵك ناكات، دۆخه‌كه‌مان سه‌خته، هیچ سه‌وزه و گۆشتێك نییه، له باشترین دۆخدا ته‌نیا فاسۆلیامان هه‌یه، ته‌نانه‌ت خواردنی قوتوشمان ده‌ست ناكه‌وێت.
داخستنی ده‌روازه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی پێداویستیی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ی له‌دوای خۆی جێهێشتووه، برسێتی و نائومێدی باڵی به‌سه‌ر هه‌موو سوچێكی ئه‌و كه‌رته‌دا كێشاوه.