جومانە غەلای: زیاتر لە 540 هەزار کەس تۆماری بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، تاوەکو ڕۆژی 15ـی نیسان، زیاتر لە 540 هەزار کەس تۆماری بایۆمەتری خۆیان لە بنکەکانی کۆمسیۆن لەسەرتاسەری عیراق نوێکردوەتەوە، گوتیشی: ژمارەی بنکەکان 1079 بنکەیە. 

لە بارەی تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتیەکان گوتەبێژی کۆمسیۆن گوتی: لەدوێنێوە دەرگای تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانێتیەکان کراوەتەوە و ژمارەیەک حزب و لایەنە سیاسیەکان سەرقاڵی ڕێکارەکانن بۆ خۆتۆمارکردن لە کۆمسیۆن بۆ بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق

چوارشەممە، 09-04-2025، ئەنجـوومەنی وەزیرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.  کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەستی بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکە کردووە.