لە سنە سێ چالاکوان بە زیاتر لە هەشت ساڵ بەندکردن سزادران
لەگەڵ حەوت کەسی دیکە دادگاییکراون

K24 - هەولێر
لە كۆی ئەو 10 چالاكوان و ژینگەپارێزەی لە ماوەكانی رابردوودا لە سنە پرۆسەی دادگاییكردنیان بەڕێوەچووە، دادگا سزای سێ كەسیانی ئاشكراكرد.
ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ ئاشكرای كردووە: ئامانج قوربانی، رۆژنامەنووس و فەرمانبەری ئیدارەی ژینگەپارێزی کامیاران، فازل قەیتاسی، ئەندامی حیزبی وەحدەتی میللی و سیروان قوربانی، ئەندامی بەڕێوەبەریی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بەکۆی هەشت ساڵ و هەشت مانگ بەندکردن، سزادراون.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ حەوت کەسی دیکە بەتۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات" دادگاییکراون.
ماڵپەڕی هەنگاو هەروەها روونیکردووەتەوە دادگاییکردنی هەر 10 کەسەکە، 2-7-2020 لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچووە و، لە رۆژانی رابردوودا حوکمی ئەو سێ بەندکراوە راگەیەندراوە.
هـ.ر.