جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە

سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دۆستێکی زۆر باشی ئێرانە و پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەیە.

چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025، سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامێکی تایبەت بە پرسیاری کوردستان24 سەبارەت بە گفتوگۆکانی تاران و ئەمەریکا ڕایگەیاند، هیواخوازن ئەمەریکییەکان بە خواستێکی ڕاستەقینەی باش بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و باس لە ئەگەری هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئێران بکەن.

هەروەها هیوادارە کوردستان بووژانەوە، سەقامگیری و ئاشتی بەخۆیەوە ببینێت. گوتیشی: "هەرێمی کوردستان دۆستێکی زۆر باشی ئێرانە، پەیوەندییەکی چەند لایەنەی زۆر باشمان هەیە."