غەززە.. دکتۆرێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت، چارەی منداڵە نەخۆشەکان دەکات

لە غەززە چیرۆكی جیاواز دەبینرێت، كورستان24 دەچێتە لای دكتۆرێک کە قاچێکی بڕاوەتەوە بەڵام بەردەوامە لە کارکردن لە نەخۆشخانە.
خالید سەعیدی، پزیشکی منداڵان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "سەرەتا ڕەتم كردەوە قاچم ببڕنەوە، بەڵام دوای دوو مانگ لە برینداربوونم بڕیارم دا بیبڕمەوە تا دوای نەشتەرگەرییەكە لە پیشەكەم دانەبڕیم، چونكە لەگەڵ هاوكارەكانمان ڕاوێژمان لەبارەی حاڵەتەكانی نەخۆشیی بەشی منداڵان دەكرد."
خالید سەعیدی، پزیشکی منداڵان، گوتیشی: یەكەمجار لە پێناو منداڵانی نەخۆش گەڕامەوە سەر پیشەكەم، لەبەر ئەوەی ئەوان پێویستیان بە دەرمان و چاودێرییە، دووەمیش بەلای منەوە كارەكەم لە نەخۆشخانە ماڵی دووەممە و كارەكەم و منداڵە نەخۆشەکانم خۆش دەوێن.
لەلایەکی دیکە سوعاد حەحلوت، دكتۆری منداڵان دەڵێت: جەنگی غەززە وای لە هاوكارەكەم كرد، قاچی ببڕێتەوە، سەرباری ئەوەی لە خاڵێكی دیاریكراو نەوەستا، بەڵكو پێداگریی لەسەر بەردەوامیی لە کارەکەی کرد.
لە غەززە سەركەوتن بە ژمارەی قوربانی، یان ڕزگاربوو هەژمار ناكرێت، بەڵكو بە ژمارەی ئەو كەسانەی هەڵیان بژاردووە سەرەڕای هەموو ئازار و گرفتێک، ئەمە بكەنە ڕێگایەك بۆ چاكبوونەوەی ئەوانەی دیكە.