ڕووسیا بزووتنەوەی تاڵیبانی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

دادگای باڵای ڕووسیا ده‌رهێنانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی له لیستی تیرۆر په‌سند كرد؛ دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌یش گوتوویه‌تی، بڕیاره‌كه ده‌ستبه‌جێ ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 17ـی نیسانی 2025، دادگای باڵای ڕووسیا ده‌رهێنانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی له لیستی تیرۆر په‌سند كرد وه‌كوو هه‌نگاوێكی بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كابۆل.
مێدیای ڕووسی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دادوه‌ری كه‌یسه‌كه دوای دانیشتنێكی داخراو ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه ده‌ستبه‌جێ ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
ڕووسیا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003ـوه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی خستبووه لیستی تیرۆر و به‌پێی یاسای ڕووسیا هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تاوان بوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره هه‌بووه، به‌ڵام به‌رپرسان و شاندی تاڵیبان له ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌شدارییان له چه‌ندین كۆڕ و كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسدا له ڕووسیا كردووه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ڕووسیا له دوای ئه‌و یاسایه دێت كه له ساڵی ڕابردوو ده‌رچوو و ڕێگه‌ی به دادگاكان دا ناساندنی تاڵیبان وه‌كوو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ڵپه‌سێرن.