گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: ئیسرائیل دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا تێک دەدات

گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران هۆشداریی ده‌دات و به ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، لێدوانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌تان وا ده‌كات دیپلۆماتییه‌تی نێوان تاران و واشنتن بوه‌ستن.
پێنجشه‌ممه، 17ـی نیسانی 2025، فاتیمه موهاجیرانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڕاگرتنی یه‌كجاره‌كی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌بێته هۆی وه‌ستانی دیپلۆماتییه‌تی نێوان تاران و واشنتن له‌م باره‌وه.
فاتیمه موهاجیرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشنیازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، نیشانی ناجیددیبوونی ئه‌و وڵاته ده‌دان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران گوتووشیه‌تی، بنه‌مای دانوستانه‌كان بریتییه له دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و له به‌رانبه‌ریشدا هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران، بۆیه سه‌پاندنی زیاتری سزاكان وا ده‌كات تاران متمانه‌ی به واشنتن نه‌بێت له باره‌ی ناجیددیبوونی.
موهاجیرانی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، دانوستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا په‌یوه‌ندییان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه هه‌یه نه‌ك هیچ دۆسیه‌یه‌كی دیكه. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل هه‌وڵی تێكدانی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌دات و ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ئاگادار بێت.