نوێنەری یۆنامی: هەرێمی کوردستان بەشە سەقامگیرەکەی عێراقە
نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، دەڵێت: هەر کەسێك سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، هەست دەکات هەرێمی کوردستان بەشێكی سەقامگیر و خۆشگوزەرانی عێراقە، ئەو سەقامگیرییەش وای کردووە وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی تێیدا بکرێت.
پێنجشەممە 17ـی نیسانی 2025، محەممەد حەسسان، نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق "یۆنامی"، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24، ڕایگەیاند: عێراق ئێستا جیاوازە، بەراود بە ڕابردوو سەقامگیرترە، متمانەشی هەیە لە ساڵانی داهاتوو سەقامگیرتر و دیموکراسیتر بێت.
نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، هەر کەسێك دێت بۆ هەرێمی کوردستان، هەست دەکات بەشیکی سەقامگیر و خۆشگوزەران و زیندووی عێراقە، وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی هەیە چونکە سەقامگیرە.
هاوکات گوتی: هەر بەشێکی عێراق شتێك ڕووبدات بۆ هەموو عێراق باشە و پێشبڕکێ نییە، هەرێمی کوردستان زۆر کراوەیە بە ڕووی وەبەرهێنان و سەردانیکەران.
محەممەد حەسسان، باسی لەوەش کرد، کە په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه. گوتیشی: سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاری ناوازه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیریی ده‌كه‌ن.