دەوڵەت باخچەلی: قەیووم بۆ جەهەپە هەم ڕاست نییە هەمیش مومکین نییە

سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند: ئەوانەی نوقڵانە لێدەدەن وکێشە دروست دەکەن بەوەی قەیووم بۆ جەهەپە دادەنرێت، شەیتانن لە ناوماندا هێلانەیان دروست کردووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا دەوڵەت باخچەلی، سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر کە پاش توشبوونی بە جەڵتەی دڵ نەشتەرگەری بۆ کراوە دەڵێت: "کاک سری بە پشتیوانی خودا و هاوکاری پزیشکەکان و بەرگریی خۆی ئەم ڕۆژە سەختانە تێدەپەڕێنێت. باوەڕم وایە لە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆردا هێشتا زۆر شت هەیە بیکەین".

باخچەلی باسی لەوە کرد کە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا قسەی چەواشەکارانە بڵاودەکرێنەوە و گوتی: ئەوانەی نوقڵانە لێدەدەن وکێشە دروست دەکەن بەوەی قەیووم بۆ جەهەپە دادەنرێت، شەیتانن لە ناوماندا هێلانەیان دروست کردووە.

باخچەلی ئاماژەی بەوەش کرد، قەیووم بۆ جەهەپە هەم ڕاست نییە هەمیش مومکین نییە. جەهەپە بووەتە ئۆرگانیزمایەکی زیندوو کە بە ئیدارەی قەیووم خۆی دەخوات.

باخچەلی ئەوەشی خستەڕوو کە جەهەپە سووکایەتی بە ئیرادەی گەل کردووە و، ڕایگەیاند: "سێبەری خستووەتە سەر سەرۆکی پەرلەمان، ئەرکەکەی خراپ بەکارهێناوە، ناڕەوایەتییەکی گەورەی بەرانبەر کاک سری کردووە کە لە ژێر چارەسەردایە.

 
Fly Erbil Advertisment