ڕۆژنامەیەک: ترەمپ پلانی کەمکردنەوەی نێردە دیپلۆماتییەکانی ئەمەریکای لە وڵاتان هەیە
ڕۆژنامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تره‌مپ پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی له وڵاتانی جیهان هه‌یه؛ هاوكات باس له كونسوڵخانه‌كه‌یان له هه‌ولێریش ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 18ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ پلانی هه‌یه ژماره‌ی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی له وڵاته‌كان كه‌م بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تره‌مپ به نیازه 10 باڵیۆزخانه و 17 كونسوڵخانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری وڵاتان دابخات.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، به پێی پلانه‌كه تره‌مپ باڵیۆزخانه‌كانی هه‌ر یه‌ك له كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، ئه‌ریتیریا، گامبیا، لیسۆتۆ، كۆنگۆ، باشووری سوودا، لۆكسه‌مبۆرگ، ماڵتا، گرینادا، دوورگه‌كانی ماڵدیڤ داده‌خات. هاوكات كونسوڵخانه‌كانی بۆردۆ، لیۆن، مارسیلیا، ڕاین و ستراسبۆرگ له فه‌ره‌نسا و دۆسڵدۆرف و لایبزیگ له ئه‌ڵمانیا و مۆستار و بانیا لۆكا له بۆسنه و هه‌رسك و تیسالۆنیكی له یۆنان و فلۆرنسا له ئیتاڵیا و بۆنتا دیلگادا له پورتوگال و ئێدنبره له ئوسكوتلاند و دوالا له كامیرۆن و مێدان له ئه‌ندۆنیزیا و دێربان له باشووری ئه‌فریقا و بۆسان له كۆریای باشوور و مه‌كادیشیۆ له سۆماڵ.
نیویۆرك تایمز باسی له‌وه‌ش كردووه، پێشنیازیی داخستنی ناوه‌ندیی پشتگیریی دیپلۆماتی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كراوه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌كردنه‌وه‌ی خه‌رجی نێرده دیپلۆماتییه‌كان له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر.