ڕووسیا: دەمانەوێت هێزەکانمان لە سووریا بهێڵینەوە

نوێنه‌ری ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تا ئێستا پارێزگاری‌یان له پێگه و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا كردووه؛ ده‌شڵێت، سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیمه‌شق گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 18ـی نیسانی 2025، ڤاسیلی نیبینزیا، نوێنه‌ری ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه، تا ئێستا هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له بنكه‌كانیان له سووریا ماون.
ڤاسیلی نیبینزیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له بنكه‌كانی سووریا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی نوێی سوریا له گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیدان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕووسیا سه‌ردانی دیمه‌شقی كردووه و هاوكات ڤلادیمێر پوتین و ئه‌حمه‌د شه‌رع به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه.
له لای خۆیه‌وه ئاژانسی "بلومبێرگ"ـی ئه‌مه‌ریكی باسی له‌وه كردووه، ڕووسیا نیازی وایه پارێزگاری له بنكه سه‌ربازییه‌كانی له سووریا بكات و مانه‌وه‌ی ئه‌و بنكانه ئامانجێكی ستراتیجی ڤلادیمێر پوتینه.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی 'تاس'ـی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، شاندێکی ڕووسیا، بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە و ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری کۆشکی کرێملن بۆ سووریا گەیشتوونەتە دیمەشق.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نێرده‌ی تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی (ئاڕ تی) ڕووسی جه‌ختی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌رێنی بووه و بواره‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئه‌منی و ئابووری له خۆ گرتبوو.
بۆ‌گدانۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به به‌رپرسانی سووریایان گوتووه، له بارودۆخ و پێشهاته‌كانی وڵاته‌كه‌یان تێ ده‌گه‌ن، كه هاوكات به‌رپرسانی سووریا پێیان ڕاگه‌یاندوون له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر پێك ده‌هێنن.
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ ده‌ڵێت، سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریایان كردبوو كه له‌م قۆناغه‌دا ڕێگه‌یان نه‌داوه هیچ هاووڵاتیی و دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕووسی له وڵاته‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو ببنه‌وه.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، یەکەم جارە شاندی ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات. هاوکات ڕووسیا دەیەوێت بنکەکانی خۆی لە لازقیە و تەرتوس بهێڵێتەوە.