ڕاپرسییەک: نیوەی زیاتری ئیسرائیلییەکان پشتگیریی لە وەستانی شەڕ دەکەن
نوێترین ڕاپرسیی ده‌ریخستووه نیوه‌ی زیاتری ئیسرائیلییه‌كان پشتیوانی له پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی حه‌ماس ده‌كه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕیی دیله‌كان به‌رانبه‌ر به وه‌ستانی شه‌ڕ.
هه‌ینی، 18ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی نوێترین ڕاپرسی له‌باره‌ی شه‌ڕی نێوان سوپای وڵاته‌كه‌یان و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕێژه‌ی 62%ـی ئیسرائیلییه‌كان پشتیوانی له پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی حه‌ماس ده‌كه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕیی دیله‌كان به‌رانبه‌ر به وه‌ستانی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه و كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له كه‌رته‌كه.
ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی ده‌شڵێت، ڕێژه‌ی 21%ـی ئیسرائیلییه‌كان دژی پێشنیازه‌كه‌ن و ڕێژه‌ی 17%ـی دیكه‌یشیان هیچ بۆچوونێكیان ده‌رنه‌بڕیوه.
ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریف ڕوونیشی كردووه، ڕێژه‌ی 89%ـی ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له پێشنیازه‌كه ده‌كه‌ن ده‌نگده‌رانی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانن و ڕێژه‌ی 29%ـی دیكه‌ی له لایه‌نگرانی پارته هاوپه‌یمانه‌كانن.
شه‌ممه، 29ـی ئاداری 2025، كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕاپرسییه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا ڕێژه‌ی 69%ـی به‌شداربووان پشتوانی خۆیان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه ده‌ربڕیوه له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ژێر ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی.
ڕاپرسییه‌كه‌ی كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، 21%ـی ئیسرائیلییه‌كان دژی ڕێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه‌ن. هاوكات ڕێژه‌ی 58%ـی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ پشتگیریی له كۆتاییهێنانی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، ناوه‌ندیی ده‌ستپاكی له ئیسرائیل له نوێترین ڕاپرسیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه له ڕۆژنامه‌ی "مه‌عاریف" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاند، زۆربه‌ی هاووڵاتییانی ئیسرائیل له سیاسه‌ته‌كانی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ناڕازین.
ڕاپرسییه‌كه ڕوونی كردبووه‌وه، ڕێژی 70%ـی هاووڵاتییانی ئیسرائیل پێیان وایه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی، حزبی و كه‌سییه‌كانی پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان خستووه.
ڕاپرسییه‌كه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، ڕێژه‌ی 58%ـی ئیسرائیلییه‌كان بۆچوونیان وایه حكوومه‌ته‌كه‌ی ناتانیاهۆ له پرسی ئازادكردنی بارمته‌كان نیازی پاك نییه و ڕاستگۆ نییه.
ئه‌و ڕاپرسییه ده‌ریخستبوو، ڕێژه‌ی 64%ـی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی ناتانیاهۆ و حكوومه‌ته‌كه‌ی ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به خانه‌واده‌ی بارمته‌كان ڕاستگۆ نییه. هاوكات 73%ـی ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڵێن، حكوومه‌ت له دابه‌شكردنی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تدا پاك نییه.