شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک گەیشتە سووریا

کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیدانی ترەمپ بۆ فراوانکردن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئیبراهیمی، هەموو چاوەکان لەسەر سووریان.
هەینی 18ـی نیسانی 2025، شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی کۆمار و کۆمەڵگەی مەدەنیی سووریا، گەیشتە وڵاتەکە.
گۆنگرێسمان کۆڕی مێڵس، کە ئەندامی شاندەکەیە بە مێدیا عەرەبییەکانی ڕاگەیاند: ئێمە لەو سەردانەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبینەوە، هەروەها لە نزیکەوە گوێ لە خواستەکانی گەلی سووریا دەگرین.
ئاماژەی بەوەش کرد، "وەک دەزانن سەرۆکی ئەمەریکا هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە، هەروەها فراوانکردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیش بە هەمان شێوە زۆر گرنگە، هەر بۆیە هەموو چاوەکان لەسەر سووریان".

گۆنگرێسمان کۆڕی مێڵس، دەشڵێت: زۆر کەس دەیانەوێت بزانن دوای ڕژێمی ئەسەد چی بەسەر سووریادا دێت. جەختی لەوەش کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا قسەی کۆتایی لەبارەی هەڵگرنگی سزاکانی سەر سووریا هەیە.
جەختیشی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا "قسەی کۆتایی" لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوریا هەیە.
بە پێی زانیارییەکان شاندەکە مەبەستیانە هەڵسەنگەندان لەسەر بارودۆخی سووریا بکەن و، بە دوای ئاسۆکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکە و ئەمەریکادا بگەڕێن.

ئەمە دووەمین سەردانی شاندێکی ئەمەریکایە بۆ سووریایە، یەکەم سەردانیش لە مانگی دووەمی ئەمساڵدا بوو، کاتێک شاندێکی دیپلۆماسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاتبوونە وڵاتەکە.
ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمی
ڕێككهوتننامهی ئیبراهیمی به ژمارهیهك ڕێككهوتننامهی ئاشتیی دهوترێ كه له نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عهرهبی به سهرپهرشتیی ئهمەریكا واژۆ كراوه.
بۆ یهكهم جار ئهم ناوه له ڕاگهیانراوێكی هاوبهشیی نێوان ئیسرائیل و ئیماراتی عهرهبی و ئهمەریكا له 13ـی ئابی 2020 بهكار هات. ههروهها پاشان ئهم ناوه درایه پاڵ ڕێككهوتننامهی ئاشتیی نێوان بهحرهین و ئیسرائیل كه له 11ـی ئهیلوولی 2020 پهیوهندییهكانی نێوانیان ئاساییی كردهوه.
پێدانی نازناوی ئیبراهیمی بۆ ناوی پێغهمبهر ئیبراهیم باوكی پێغهمبهران دهگهڕێتهوه و ههر سێ ئایینی ئیسلام، مهسیحیی و جوو له خۆ دهگرێت.