ڕاپۆرتێک: چەکی ئەمەریکایی لە ئەفغانستان کەوتووەتە دەست حووسییەکان

مێدیایه‌كی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی ملیۆنێك پارچه چه‌كی ئه‌مه‌ریكایی له ئه‌فغانستان كه‌وتووه‌ته ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، نیوه‌یان له‌ناو چوونه یان فرۆشراون یاخود به قاچاغ بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان براون.
هه‌ینی، 18ـی نیسانی 2025، تۆڕی هه‌واڵی "بی بی سی"ـی به‌ریتانی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌فغانی گواستوویه‌تییه‌وه، نزیكه‌ی ملیۆنێك پارچه چه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان، كه له ئابی 2021ـدا كه‌وتووه‌ته ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، نیوه‌یان له‌ناو چوونه یان فرۆشراون یاخود به قاچاغ بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان براون، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێی وایه به‌شێكییان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی ڕێكخراوی قاعیده و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵی "بی بی سی"ـی به‌ریتانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چه‌كه‌كان جۆراوجۆر بوون كه هه‌ندێكیان كۆن و هه‌ندێكیشیان نوێ بوون و سه‌ربازانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له كاتی هه‌ڵاتنیان به‌رانبه‌ر به هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له دوای خۆیان به‌جێیان هێشتوون.
سه‌رچاوه‌كان به "بی بی سی"ـیان گوتووه، شاندی تاڵیبان له كۆبوونه‌وه‌ی داخراویان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سزاكانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه چوو، دانی به‌وه‌دا نا بوو، نیوه‌ی ئه‌و چه‌كانه له‌ناو چوونه.
هاوكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرته‌كه‌ی مانگی شوباتی ئه‌م ساڵدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به قاعیده له‌وانه‌ش تاڵیبانی پاكستانی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له ئۆزبه‌كستان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له توركستانی ڕۆژهه‌ڵات و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌و چه‌كانه‌یان پێ گه‌یشتووه یانیش له بازاڕی ڕه‌شدا كڕیویانه.