هاوپه‌یمانیی نه‌سڕ: سامانی وڵات بۆ كڕینی ده‌نگ به‌كارده‌هێنرێت
هاوپه‌یمانیی نه‌سڕ هۆشداری له به‌كارهێنانی سامانی وڵات بۆ كڕینی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌دات.
هاوپه‌یمانیی نه‌سڕ، کە حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، پێشبینی ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا به‌شدارییه‌كی زیاتری خه‌ڵك له پرۆسه‌كه ببینن و هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان سامانی وڵات بۆ كڕینی ده‌نگده‌ران به‌كاربهێنن.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌قیل ردێنی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتییه‌كه لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌یان ڕه‌وتی حیكمه هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی نیشتمانیان پێك هێناوه و به‌رده‌وام ده‌بن و كاریش ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك هێزی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی نوێش به‌شداری پێ بكه‌ن.
به‌گوته‌ی ردێنی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هاوپەیمانییە زۆرەی لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا ده‌بینرێت، کە تا ئێستا گەیشتووەتە 60 پارت لە کۆی 320 پارت کە بە فەرمی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمار کراون، هەروەها پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش ویستی خه‌ڵك بۆ به‌شدارییه‌كی فراوانتر نیشان ده‌دات.
ڕۆژی چوارشەممە، 09-04-2025، ئەنجـوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەستی بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکە کردووە.