ماڵپەڕێکی سەربازیی ڕیزبەندی بەهێزترین سوپای وڵاتانی بڵاو کردەوە و عێراقیشی تێدایە

ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازیی پۆلێنی ساڵانه‌ی بۆ به‌هێزكردنی سوپای وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئه‌م ساڵ بڵاو كرده‌وه؛ به پێی پۆلێنه‌كه ئه‌مه‌ریكا له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهان و عێراقیش له پله‌ی چواره‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه.
شه‌ممه، 19ـی نیسانی 2025، ماڵپه‌ڕی "Global Firepower"ـی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازیی پۆلێنی ساڵانه‌ی بۆ به‌هێزترین سوپای وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2025 بڵاو كرده‌وه و پۆلێنه‌كه 145 وڵاتی له خۆ گرتووه.
ماڵپه‌ڕی "Global Firepower" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی به‌هێزترین سوپایه و دوای ئه‌ویش هه‌ر یه‌ك له ڕووسیا، چین، هیند، كۆریای باشوور، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ژاپۆن، توركیا و ئیتاڵیا دێن.
ماڵپه‌ڕه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، عێراق له پله‌ی چواره‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی دێ، كه میسر ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م و سعوودیه دووه‌م و جه‌زائیریش سێیه‌می گرتووه.
سوپای عێراق له ڕێككهوتی 6ـی كانوونی دووه‌می 1921، دامه‌زراوه؛ ئه‌م سوپایه له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه، به‌شداریی چه‌ندان جه‌نگ و شه‌ڕی كردووه و تاوانی گه‌وره‌ی له دژی كورد و خه‌ڵكی كوردستان کردووە و جه‌نگیی هه‌شت ساڵه‌ی ئێرانی له نێوان ساڵانی 1980 – 1988 كردووه و ساڵی 1990ـش كوه‌یتی داگیر كرد.