ڕووسیا داوا لە ئۆکرانیا دەکات وەڵامێکی ئەرێنی لەبارەی ئاگربەستەوە هەبێت

سه‌رۆكی ڕووسیا ئاگربه‌ستێكی كاتیی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ئاگربه‌سته‌كه تایبه‌ته به بۆنه‌ی جەژنی هەستانەوە (قیامە) کریستیانەکان.
شه‌ممه، 19ـی نیسانی 2025، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ئاگربه‌ستێكی كاتیی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ڕاگه‌یاند.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئاگربه‌سته‌كه تایبه‌ته به بۆنه‌ی جەژنی هه‌ستانه‌وه (قیامە) کریستیانەکان و له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتیی ڕووسیا ده‌ست پێ ده‌كات و تاوه‌كوو كاتژمێر 12:00ـی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه 20/21ـی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پێشێلكاری و شه‌ڕپێفرۆشتنێكی ئۆكرانیا ئاماده‌ن.
كرێملن ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕووسیا شه‌ڕ له هه‌موو به‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ڕاده‌گرێت و به پێویستیشی ده‌زانێت ئۆكرانیا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی له‌م باره‌وه هه‌بێت.
كرێملن گوتووشیه‌تی، پوتین پێی وایه ڕه‌فتاره‌كانی ئۆكرانیا له ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌دا ئاماده‌یی ئه‌و وڵاته بۆ چاره‌ی سیاسی و ئاشتیی نیشان ده‌دات.