کەسێکی نزیک لە سەدر داوا له هاووڵاتییان ده‌كات بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن

كه‌سێكی نزیك له ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە به پێویستی ده‌زانێت هاووڵاتییان كارتی ده‌نگدانیان نوێ بكه‌نه‌وه؛ داواش له هاووڵاتییان ده‌كات بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
شه‌ممه، 19ـی نیسانی 2025، ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، كه‌سایه‌تیی نزیك له موقته‌دا سه‌در، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە له په‌یامێكدا كه له پلاتفۆرمی (تێلیگرام) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانی له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌در به پێویست زانیوه.
ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی گوتووشیه‌تی، هانی عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان وه‌كوو ئه‌ركێكی زۆر پێویست.
ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن زۆر زیاتر بێت له ژماره‌ی به‌شداربووان.
ڕۆژی 27ـی ئاداری 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: بەشداریی پرۆسەی داهاتووی سیاسی عێراق ناکات کە تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی تائیفی و حزبییە.
جەختی لەوەش کردبووەوە پابەند دەبن بە خواست و فەرمایشتی بنکەی جەماوەریی خۆیان، هەروەها پابەندیی قوربانی و ئەو خۆشەویستییە دەبن کە جەماوەر بۆ ئەوان هەیانە.
هەر لەبارەی هەڵبژرادنەوەی پەرلەمانی عێراق، سەدر گوتبووی، سوودی چییە بەشداریی لە پرۆسەیەکدا بکەن کە گەندەڵکاران تێیدان و هەژموونی دەرەکی دەستی بەسەر جومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووە.