کۆڕی مێڵس: كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌رێنی بوو
سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێس جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌قامگیریی ئاسایشیی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكادایه؛ ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا تاوتوێی دۆسیه‌ی سزاكانی سه‌ر دیمه‌شقیان كردووه.
شه‌ممه، 19ـی نیسانی 2025، کۆڕی مێڵس، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێس و سه‌رۆكی لێژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سووریا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته ئه‌رێنی بوو.
کۆڕی مێڵس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه بزانێت له دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چ له سووریا ڕوو ده‌دات و ده‌گوزه‌رێت.
مێڵس گوتووشیه‌تی، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕووی دا، ئه‌و ڕاستییه بوو كه ئێرانییه‌كان بینیان ڕژێمه دۆست و هاوسۆزه‌كه‌یان ڕووخا. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، واشنتن هه‌رگیز ناوچه‌كه به‌جێ ناهێڵێت و ده‌ستبه‌رداری نابێت، به‌ڵكوو سه‌قامگیریی ئاسایشیی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندیدایه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێس داوایشی كرد سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره سوورییه‌كان تێكه‌ڵ به سوپای فه‌رمی ئه‌و وڵاته بكرێن.
هەینی 18ـی نیسانی 2025، شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی کۆمار و کۆمەڵگەی مەدەنیی سووریا، گەیشتە وڵاتەکە.
گۆنگرێسمان کۆڕی مێڵس، کە ئەندامی شاندەکەیە بە مێدیا عەرەبییەکانی ڕاگەیاند: ئێمە لەو سەردانەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ دەبینەوە، هەروەها لە نزیکەوە گوێ لە خواستەکانی گەلی سووریا دەگرین.
ئاماژەی بەوەش کرد، "وەک دەزانن سەرۆکی ئەمەریکا هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە، هەروەها فراوانکردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیش بە هەمان شێوە زۆر گرنگە، هەر بۆیە هەموو چاوەکان لەسەر سووریا‌ن".
کۆڕی مێڵس، هه‌روه‌ها گوتبووی: زۆر کەس دەیانەوێت بزانن دوای ڕژێمی ئەسەد چی بەسەر سووریادا دێت. جەختی لەوەش کردبووه‌وه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا قسەی کۆتایی لەبارەی هەڵگرنگی سزاکانی سەر سووریا هەیە.