خەزعەلی: شه‌رع فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه و ده‌بێت هه‌مووان پێوه‌ی پابه‌ند بن

ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا به پێویست و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو وڵات ده‌زانێت؛ ده‌شڵێت، سه‌ردانی سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا بۆ عێراق زووه.
شه‌ممه، 19ـی نیسانی 2025، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه، سه‌ردانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا بۆ عێراق كاتی نه‌هاتووه و زووه، چونكه ئه‌گه‌ر یاسای عێراقی جێبه‌جێ بكرێت، شه‌رع له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و فه‌رمانه‌كه‌یش به‌ركاره.
قه‌یس خه‌زعه‌لی گوتووشیه‌تی، له ژێر ئه‌م ڕۆشناییه و به گوێری بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندیی بڕیاره‌كانی دادگه‌ی عێراق بن و ڕێزی لێ بگرن.
بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی به‌شداریی له نۆیه‌مین دیداری سلێمانی له پانێڵێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریای به فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه بانگهێشت كردووه.