ئەمەریکا 50 هێرشی ئاسمانیی کردە سەر یەمەن

فڕۆکەکانی ئەمەریکا هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر سەنعا دەست پێ کردەوە و چەند کاتژمێرێک پاشتر، هێرشیان کردە سەر پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن.
فڕۆکەکانی ئەمەریکا 50 هێرشیان کردە سەر پێگەی حووسیییەکان لە سەنعا، حودیدە، عەمران.
دانیشتوانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز شاری سەنعای هەژاندووە. دواتر، هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا، گەڕەکی نەهدە و نوقومی باکوور و ڕۆژهەڵاتی پایتەختی بۆمباران کرد.
هەروەها میدیاکانی سەر بە حووسییەکان بڵاویان کردەوە فڕۆکە ئەمەریکییەکان زیاتر لە 13 جار لەسەریەک هێرشیان کردە سەر شوێنە جیاوازەکانی پارێزگای حودەیدە لە دەریای سوور.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێرشە ئاسمانییەکان دەوروبەری فڕۆکەخانەی حودەیدە لە ناوەندی شارەکە، هەروەها بنکەی دەریایی لە ناوچەی کوتێب لە باکووری پارێزگاکەیان بۆمباران کردووە، جگە لە بۆمبارانی پێگەی حووسییەکان و سەربازگە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕایگەیاند "لە مانگی ئادارەوە 300 هێرشیان کردووەتە سەر سەر یەمەن؛ لە کاتێکدا چەکدارە حووسییەکان ژمارەکە بە نزیکەی 900 هێرش دەخەمڵێنن، کە ناوچە جیاوازەکانی سەرانسەری وڵاتەکەیان گرتووەتەوە.
واشنتن مووشەکی تۆماهۆک و بۆمبهاوێژە ستراتیجییەکانی بی-2ی بەکار هێناوە.