کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-4-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەىنێ، دووشەممە، 21-4-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی