زانکۆی کەرکووک ڕۆڵی ئەحمەد زاویتەیی لە میدیایی کوردی بەرز نرخاند
لە زانکۆی کەرکووک، پانێڵک لەبارەی شێوازە نوێیەکانی داڕشتنەوەی هەواڵ بەڕێوە چوو، یەکێک لە پانێلستەکان سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک بوو.
دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، د. سەیفەدین حوسێن، بەڕێوەبەری پانێڵکەی زانکۆی کەرکووک گوتی: "ئەحمەد زاویتەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی کوردستان24 ڕۆڵێکی کاریگەری لە نێو میدیای کوردیدا لە ئێستا و لە ڕابردووشدا هەبووە".
هەروەها ناوەرۆکی لێکۆڵینەوەی سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە پانێلەکەدا باسکردن بوو لەسەر ڕۆڵی سۆشیال مێدیا و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە، هاوکات شێوازی نوێی داڕشتنەوەی هەواڵ لە سۆشیاڵ مێدیا و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕای گشتیی خستە ڕوو.
