چوارچێوەی هەماهەنگی: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بكرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ڕایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە چەند لیستێک بەشداریی دەکات.
دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، هاوپهیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی 225ـهمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی هادی عامری ئەنجام دا و دووپاتی كردهوه هەڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق لە 11-11-2025 ئەنجام دەدرێت.
چوارچێوەی هەماهەنگیی دەشڵێت: بڕیار دەدات بە چەندین لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات و لە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن بگەڕێتەوە بۆ یەک هاوپەیمانیی پەرلەمانی لە ژێر ناوی چوارچێوەی هەماهەنگی.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکراوە، بەڕێوە ببات.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە، 08-04-2025، هاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوە کردەوە "پێویستە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵە، بەڕێوە بچێت."