ئۆنروا: لە 18ـی ئاداره‌وه‌ 595 منداڵ و زیاتر لە 308 ئافرەت لە غەززە کوژراون

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەهاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین ڕایگەیاند: لە 18ـی ئاداری 2025، تاوەکوو ئێستا نزیكه‌ی 600 منداڵ و زیاتر له‌ 300 ئافره‌ت لە غەززە کوژراون.

ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان( ئۆنروا) بۆ بەهەناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین ڕایگەیاند: لە 18ـی ئاداری 2025، تاوەکوو ئێستا 595 منداڵ و 308 ئافرەت کوژراون.

ئاژانسی ئۆنروا لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی ڕای گشتی کردووە باسی لە قوڵبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە كردووه‌ و داوای بەهاناوەچوونی بەپەلە دەکات.

شەممە 19ـی نیسانی 2025، وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕۆژانە هاووڵاتییەکی زۆر دەکوژرێن و بریندار دەبن، تەنیا لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو، بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 90 هاووڵاتیی فەڵەستینی کوژراون، لە نێو کوژراوان ژن و منداڵ هەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەفتەیەدا، زەنگی مەترسیی لێ دا و هۆشداریی دا هەزاران منداڵ لە کەرتی غەززە بە دەست کەمی خواردنەوە دەناڵێنن، هەروەها زۆرینەیان ڕۆژانە بە ئەستەم یەک ژەمیان دەست دەکەوێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment