پێگەی جەماوەریی ترەمپ گەیشتووەتە نزمترین ئاست
بە گوێرەی نوێترین ڕاپرسی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دەنگەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کەمترین ئاست دابەزیون.
ئاژانسی ڕۆیتەرز، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئێپسۆس، ڕاپرسییەکیان بۆ ڕێژەی دەنگەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کردووە و دەرکەوتووە دەنگەکانی ناوبراو بۆ سەدا 42 دابەزیوە، ئەمەش کەمترین ڕێژەی دەنگدانە لەسەرەتای خۆکاندیکردنییەوە.
بە گوێرەی ڕاپرسییەکەی ڕۆیتەرز، ترەمپ لەو کاتەی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا دەست بە کار بوو لە 20ی مانگی یەکی ئەمساڵ، ڕێژەی دەنگەکانی لەسەدا 47 بوو، بەڵام ئێستا ڕێژەکە بۆ سەدا 42 دابەزیوە.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکە هۆی کەمبوونەوەی دەنگەکانی ترەمپ بۆ سیاستەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆ دەگەڕێتەوە بەتایبەتی سزادانی زانکۆکان و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران.