چین هەڕەشە لە وڵاتان دەکات

حكوومه‌تی چین هۆشداریی ده‌داته هه‌ر وڵاتێك كه له دژی هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بكات؛ ده‌شڵێت، ئاماده‌یه یارمه‌رتی وڵاتان بدات بۆ به‌رگریی له دادپه‌روه‌ری و ویژدانی نێوده‌وڵه‌تی.
سێشه‌ممه، 22ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هۆشداری دایه وڵاتان كه له دژی، هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، به توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر وڵاتێك ده‌وه‌ستنه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی په‌ككین ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر وڵاتێك له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك بكه‌وێت، قبووڵی ناكه‌ن و ڕێكاری توندی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه به‌ر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گوتووشیه‌تی، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی باجی گومرگی، تاكلایه‌نه و كه‌ڵه‌گاییانه‌یه و ده‌بێت جیهان ڕووبه‌ڕووی بوه‌ستێته‌وه و هه‌مووان به‌رگریی له ویژدان و دادپه‌روه‌ریی بكه‌ن.