ترەمپ سەردانی ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو دەکات

كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئامانج له‌م سه‌ردانه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه.
سێشه‌ممه، 22ـی نیسانی 2025، كارۆلین لیفیت، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژانی 13 تاوه‌كوو 16ـی ئایاری داهاتوو سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له سعوودیه، قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌كات.
كارۆلین لیفیت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تره‌مپ له‌و سه‌ردانانه‌یدا ئامانجی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی تره‌مپ بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌بێته دووه‌مین سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی له دوای ئه‌وه‌ی كه بڕیار وایه به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بكات.