وان.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە شەش کەس گیانیان سپارد

لە ڕێگەی نێوان وان-هەکاری، پاسێک و بارهەڵگرێک بەیەکیان دادا و بە هۆی ڕووداوەکە شەش کەس گیانیان سپارد و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی نیسانی 2025،  بەهۆی پێکدادانی نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێک لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، شەش کەس گیانیان سپارد و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون، تیمەکانی فریاکەوتن و هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

هەر لە دوای ڕووداوەکە، ڕاستەوخۆ ئۆزان باڵجی، بریکاری سەرۆکی شارەوانیی وان،  سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد و ڕایگەیاند: ڵێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment