هاووڵاتییهك دوای 28 ڕۆژ لە ونبوونی، لە سعوودیەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان

هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕەمەزاندا چووەتە سعوودیە بۆ بهجێهێنانی عەمرە و تاوەکوو ئێستا نەگەڕاوەتەوە، بەڵام گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کورستان دەڵێت: دۆزراوەتەوە و پێنجشەممە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
سێشەممە، 22ـی نیسانی 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: هاووڵاتییەکی شارەدێی حاجی ئۆمەران دوای بزربوونی بۆ ماوەی 28 ڕۆژ لە سعوودیە بە هەوڵ و کۆششی بەڕێوەبەرایتییەکەمان دۆزرایەوە.
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی عەمرەکردن لەگەڵ خوشک و برایەکی خێزانی چووەتە عەمرە لە مانگی ڕەمەزاندا و بڕیار بوو لە جهژنی ڕەمەزاندا بگەڕێتەوە، بەڵام دوای بزربوونی نەگەڕاوەتەوە.
کاروان ستوونی گوتیشی: ئەو عومرەکارە ڕۆژی پێنجشەممە، 24ـی نیسانی 2025، دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و تەواوی مامەڵەکانی تەواو کراون.