مەڕوای سێیەم: هەرێمی کوردستان نموونەیەکی باشی پێشکەوتووی عێراق و ناوچەکەیە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس بۆ کۆکردنەوەمان

پاتریارک لە کلێسای ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان نموونەیەکی باشی پێشکەوتووی عێراق و ناوچەکەیە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەزموون و پاشخانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بۆ لەخۆگری نەژادەکان و نەتەوەکان و تەواوی باوەڕداران لە ژێر یەک چەتردا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، مەڕوای سێیەم، پاتریارک لە کلێسای ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، لە ڕێوڕەسمی نزای نیشتمانی لە کوردستان گوتی: شەرفمەندم لەم ڕێوڕەسمە وەکو پاتریارێکی کلێسای ئاشووری، لێرە لەگەڵ براکانم هاوبەشەکانم عێراق، هەرێمی کوردستان و جیهان، بەشدارم، لەو نزا نیشتیمانییە کە لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕێکخراوە، هەروەها سوپاسی ئەمەریکا و وڵاتانی جیهان دەکەم.

ئەو پارتریارکە گوتیشی: دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە ئەم ڕێوڕەسمە زۆر ناوازەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر سوپاس بۆ کۆکردنەوەمان.

ئاماژەی بەوەش دا، هەرێمی کوردستان نموونەیەکی نایابی پێشکەوتووی عێراق و ناوچەکەیە، بۆ پەرەپێدان بە لێبووردەی ئایینی و پێکەوەژیانی ئایینی، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەزموون و پاشخانەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بۆ لەخۆگری نەژادەکان و نەتەوەکان و تەواوی باوەڕداران لە ژێر یەک چەتردا.

باسی لەوەش کرد، لەم نزا کردنەی ئەمڕۆشدا، ئەم کۆبوونەوەیە بۆ سەرکردە، چالاکە ئاینییەکان و خوشکان و برایان لەو پێناو بەرز نرخاندنی پێکەوەژیان، کە هەموومان بە خۆشییەوە  تێیدا دەژین، هەر یەکێک لە ئێمە دەتوانین سوودمان بۆ ئەو ڕاستییە هەبێت کە هەیە، ئەوە دەکرێت لە سەرکردەکانمان دەست پێ بکات، بەڵام ئەوەش دەکرێت لە پەیڕەوانی ئایینەکان و کەساییەتییە ئاینییەکان هەمووان ئەو ڕۆڵ و کاریگەرییانەیان هەبێت، بۆ پەرەپێدان بە لێبووردەیی ئایینی بە تایبەت لە کوردستان، ئەوە بەتەنیا لە ئەستۆی تاکێک نییە، بەڵکو لە ئەستۆی هەموومانە.

ئەوەشی خستە ڕوو کە دیموکراسیی گەشە دەکات بۆ ڕەگ داکوتینی خۆی بە ناوازەیی دێتە کوردستان و دەبێتە نموونەیەک بۆ جیهان. دەبێت ئێمە ڕۆڵی کارای خۆمان بگێڕین بۆ پێکەوەیی لێبووردەیی ئایینی نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو لە تەواوی جیهان ئەوە بهێنینە ئاراوە.

ئەو پارتریاکە ڕاشیگەیاند "ئەمڕۆ هەموومان بۆ نزا لێرە کۆبووینەتەوە، تاکوو نزا و داوا لە خودای مەزنی هەموو ئافرێنەری جیهان بکەین و سوپاس گوزار بین بۆ بەخشینی دیاری ژیان و بۆ هەموو ئەو خۆشیانەی کە تیایدا دەژین.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment