مەحموود عەباس بۆ حەماس: بارمتەکان ئازاد بکەن با لەو کێشەیە ڕزگارمان بێت

سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین داوا له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كات، بارمته‌كان ڕاده‌ست بكاته‌وه و كۆتایی به پاساوه‌كانی ئیسرائیل بهێنێت له كۆمه‌ڵكوژكردنی هاووڵاتییانی غه‌ززه؛ هاوكات هێرشی توند دەکاتە سەر بزووتنه‌وه‌كه.
چوارشه‌ممه، 23ـی نیسانی 2025، مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له گوتارێكدا له میانی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی فه‌ڵه‌ستینی له ڕامه‌ڵلا، هێرشی توندی كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سه‌ركرده‌كانی.
مه‌حموود عه‌باس، داوای له حه‌ماس كرد بارمته‌كان ئازاد بكه‌ن و كۆتایی به پاساوه‌كانی ئیسرائیل بێنن له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی دژی هاووڵاتییانی غه‌ززه ده‌یكات.
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر حه‌ماس و سه‌ركرده‌كانی گوتی: "تووتکە سەگینە! به‌سه ئه‌و بارمتانه ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه و له‌و كێشه‌یه ڕزگارمان بكه‌ن."