وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، یان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، گەیشتە هەرێمی کوردستان.

هەر یەکە لە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و  فەلاح مستەفا و ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێ کرا.

هەر ئەمڕۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان نۆوێل بارۆ، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لێ کرا و بڕیار وایە لە هەرێمی کوردستان چەندین دیدار بکات.

 دوای کۆبوونەوەکەیان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی لە بەغدا، د. فوئاد حوسێن ڕایگەیاند "ستایشی پەیوەندییە بەهێزەکەی نێوانمان دەکەین، هاوکات ستایشی ڕۆڵی فەرەنسای لە هاوپەیمانی دژی داعش کرد و جەختی لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر کردەوە."

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی: بابەتەکانی پەیوەست بە هاوکاری بەرگریمان تاوتوێ کرد، وەکوو کڕینی چەک لە فەرەنسا.

جان نۆوێل بارۆ،  وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا جەختی لە گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە ناکۆکیی ململانێی ناوچەیی کردەوە، هاوکات هەوڵەکانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پاراستنی بێلایەنی وڵاتەکەی بەرز نرخاند.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment