کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی درێژ کردەوە

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ سی ڕۆژ درێژ ده‌كاته‌وه؛ ده‌شڵێت، مه‌به‌ست لێی پاراستنی مافی ده‌نگده‌رانه.
چوارشه‌ممه، 23ـی نیسانی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له پێناو پاراستنی مافی ده‌نگده‌ران و ده‌سته‌به‌ریی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی بۆ مانگێك دا.
16ـی نیسانی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، تاوەکوو ڕۆژی 15ـی نیسان، زیاتر لە 540 هەزار کەس تۆماری بایۆمەتری خۆیان لە بنکەکانی کۆمسیۆن لەسەرتاسەری عیراق نوێ کردوەتەوە، گوتیشی: ژمارەی بنکەکان 1079 بنکەیە.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
هاوكات جومانە غەلای، بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاری کراوە، بەڕێوە ببات.