عززەت شابەندەر: شەرع بەشداریی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا ناکات

سیاسییه‌كی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا به‌شداریی له لووتكه‌ی عه‌ره‌بیی به‌غدا ناكات؛ ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی ئیمزا كۆ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ڕێگریی له به‌شداریی ناوبراو، با ئیمزا بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ بكه‌نه‌وه.
عیززه‌ت شابه‌نده‌ر، سیاسیی عێراقی، له چاوپیكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT)ـی ڕووسی، گوتی: ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ عێراق.
عززه‌ت شابه‌نده‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌رع، به‌شداریی له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی ناكات كه بڕیار وایه له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه له شوێنی خۆی ده‌نێرێت.
شابه‌نده‌ر، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له سووریا له‌گه‌ڵ شه‌رع كۆ بووه‌وه، گوتووشیه‌تی: ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراقییانه‌ی ئیمزا كۆ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگریی له شه‌رع بكه‌ن لەوەی سه‌ردانی عێراق بكات و به‌شداریی لووتكه‌كه بكات، ده‌بێت بزانن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن دادگه‌ی عێراقییه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
16ـی نیسانی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە فەرمی، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا بۆ بەشداریی لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، بانگهێشت کرد.
سوودانی، لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا، لە قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بووەوە و چەندین بابەتی ئەمنی و ئابوورییان تاوتوێ کرد.
پیش‌تر فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە، 17ـی ئایاری 2025، لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.