مه‌سرور بارزانی و سام براونباک پرسی پێكه‌وه‌ژیانیان له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له سیناتۆر و حاکمی پێشووی ویلایەتی کەنساسی ئەمەریکا و شاندێکی یاوەری ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 23ـی نیسانی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە باڵیۆز سام براونباک، سیاسەتوانی ناسراو و سیناتۆر و حاکمی پێشووی ویلایەتی کەنساسی ئەمەریکا و شاندێکی یاوەری کرد کە بۆ بەشداریی لە ڕۆژی نزای نیشتمانیی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، براونباک ستایشی دۆخی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادیی ئایینیی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەنجامدانی ڕێورەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانیی لە کوردستان بە دەستپێشخەرییەکی ناوازە و گرنگ ناو برد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جەختی لەوە کردووه‌ته‌وه، هەرێمی کوردستان هەمیشە مەڵبەندی پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و پێکهاتەی جیاواز بووە و پابەنده بە پاراستن و گەشەپێدانی ئەم کولتوورە و ئاشتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکان.
